گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندەرانی تەحریر پیلانی باندێکیان بۆ بڕینى بانکی ناوەندی عێراق پوچەڵ کردووەتەوە

2019.11.18 - 18:20
خۆپیشاندەرانی تەحریر پیلانی باندێکیان بۆ بڕینى بانکی ناوەندی عێراق پوچەڵ کردووەتەوە
ناس کورد- فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئاشکرایکرد، بە هاوکارى خۆپیشاندەران توانیویانە ڕێگرى لە کردەیەکى دزیکردن بکەن لە بانکى ناوەندى. , لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئەوەى خستوەتەڕو: "بە هاوكاری خۆپیشاندەران توانیمان باندێکی ناسراو کە لە 10 تۆمەتبار پێکهاتبوون دەستگیربكەین، هەوڵیانداوە لە بانكی ناوەندی عێراق نزیك ببنەوە بە مەبەستی هەڵکوتانە سەر بانکەکە و دزی کردن". , ئاماژە بەوەشكراوە، باندەکە ویستویانە نیوەشەوی یەكشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2019 کردەکە ئەنجامبدەن، پاش دەستگیركردنیشیان پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تومەتبارەکان کراوەتەوە، لێپێچینەوە لەلایەن پۆلیسى بەغدادەوە دەستیپێكردووە. , نزیکەی دوو مانگە خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستیانپێکردووە، وێڕاى بەڵێنەکانى حکومەت بۆ بەدەمەوەچوونى داواکارییەکانیان، خۆپیشاندەران گۆڕەپانەکانى خۆپشاندانەکانیان چۆڵنەکردووە. , ,