گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە حاڵەتێکى دەگمەندا؛ ڕاهێنەرێک دوورخرایەوە بەهۆى ئەوەى بە ئەنجامى 27-0 بردوویەتییەوە

2019.11.18 - 17:48
لە حاڵەتێکى دەگمەندا؛ ڕاهێنەرێک دوورخرایەوە بەهۆى ئەوەى بە ئەنجامى 27-0 بردوویەتییەوە
ناس کورد- لە حاڵەتێکى سەیر و دەگمەندا، یانەیەکى ئیتاڵى بڕیاریدا بەڕێوەبەرى هونەرى یانەکە دووربخاتەوە بەهۆى ئەوەى بە ئەنجامێکى گەورە بردنەوەیەکى تۆمارکردووە، لە چوارچێوەى کێبڕکێکانى خولى ناوخۆیی گەنجان. , ماسیلیانۆ ریتشی، بەڕێوەبەرى هونەرى و ڕاهێنەرى یانەى ئینفیکتاسۆرى ئیتاڵى، کارەکەى لەدەستدا و دوورخرایەوە بەهۆى ئەوەى بە ئەنجامى 27-0 لە یانەى مارینا کالتسیۆى کێبڕکێکارى بردەوە. , لەو یاریییەدا کە خولێکى ناوخۆیی گەنجان بو، یانەى ئینفیکتاسۆر هیچ بەزەییەکى بەرامبەر یانە کێبڕکێکاکەرەکەى پیشاننەداوە، لەکاتێکدا یانەکەى بەرامبەرى کێشەى پێکانى یاریزانى هەبوە، بە ناچاریش یاریزانێکى هێڵى ناوەڕاستى کردووە بە گۆڵچى. , پاشان بەرێوەبەرى وەرزشى یانە دۆڕاوەکە سکاڵاى لەبارەى یارییەکەوە تۆمارکرد و ڕایگەیاند: "یانەکەمان توشى دۆڕانێکى سەرشۆڕکەرانە بوەتەوە و بێ ڕێزى بەرامبەر کراوە". , هەر پاش یارییەکە، پاولۆ برۆگلى، سەرۆکى یانە براوەکە، داواى لێبوردنى کردووە و ئاماژەى بەوەکردووە: "توشى شۆک بوین و هەستمان بە شەرمەزاری کرد کە بیستمان یانەکەمان بەو ئەنجامە بردوویەتییەوە". , پێش ئەوەى بڕیارى دوورخستنەوەى ڕاهێنەرى یانەکەى بدات، سەرۆکى یانەکە ئەوەشى وتوە: "ئەو ئەنجامە یەکناگرێتەوە لەگەڵ بنەماکانى تۆپی پێی گەنجان، بەردەوام پێویستە ڕێز لە کێبڕکێکارەکانمان بگرین". , ,