گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاو؛ ژمارەیەک خۆپیشاندەرى کورد بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران کوژران

2019.11.18 - 17:16
هەنگاو؛ ژمارەیەک خۆپیشاندەرى کورد بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران کوژران
ناس کورد- رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆپیشاندانەکانى شارى کرماشان لە رۆژهەڵاتى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە کوژرانى لانیکەمى 15 خۆپیشاندەر دەکات بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى رێکخراوى هەنگاو، دوای سێ ڕۆژ لە دەستپێکردنی خۆپێشاندانی خەڵکی کرماشان، ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارە  درێژەی هەیە. . ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چەندین شوێنی شاری کرماشان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە و لانیکەم 15 کەس گیانیان لە دەستداوە. . روونیشکراوەتەوە، سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری کرماشان ڕایانگەیاندووە کە لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوا 5 کەس، لە گەڕەکی جافرئاوا 4 کەس و لە شەقامی خومەینی 6 کەس بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە. . هەنگاو ئاماژە بەوە دەکات "هەتا ئیستا ناسنامەی دوو کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی ”نادر بەیرانوەند“تەمەن 22 ساڵ  لە گەڕەکی جافرئاوا و ”ڕامین میرزایی“ تەمەن 22 ساڵ لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوا بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و دەوترێت کە دوو کەس لە کوژراوانى گەڕەکی دەوڵەتئاوا برا بوون". . بەگوێرەى رێکخراوى هەنگاو "تەرمی ئەو کوژراوانە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ”ئیمام ڕەزا“ و ”تاڵە قامی“و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراونەتەوە. .