گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەمەنی 119 ساڵە .. بەتەمەنترین کەسی جیهان کوەیتییە نەک ژاپۆنی

2019.11.18 - 14:54
 تەمەنی 119 ساڵە .. بەتەمەنترین کەسی جیهان کوەیتییە نەک ژاپۆنی
ناس کورد- بەپێی بەڵگەنامەکانى دەستەى گشتیی زانیارییە مەدەنییەکانی کوەیت و زانیارییەکانی کتێبی گینس بۆ تۆمارە جیهانییەکان، هاوڵاتییەکی کوەیتی کە تەمەنی گەیشتووەتە 119 ساڵ بەتەمەنترین کەسە لە جیهاندا. . ئەوەش دوای ئەوە هات کە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، تنزیلا بیسیمبییفا، بەتەمەنترین کەسی ڕوسیا و جیهان لە تەمەنی 124 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. . بەپێی داتاکانی کتێبی گینس بۆ تۆمارە جیهانییەکان، لەدوای کۆچی دوایی تنزیلا بیسیمبییفا، هاوڵاتی ژاپۆنی کانی تاناکا کە تەمەنی 116 ساڵ و 10 مانگ و 15 ڕۆژە بووەتە بەتەمەنترین کەس، بەڵام بەرپرسانی کوەیتی بە بەڵگەوە زانیارییەکانیان ڕەتکردووە و جەختیان کردووەتەوە کە پێویستە نازناوەکە بدرێت بەو هاوڵاتیە کوەیتییە. . تائێستا دەستەى گشتیی زانیارییە مەدەنییەکانی کوەیت ناوی کەسەکەى ئاشکرا نەکردووە. . کانی تاناکا، بەتەمەنترین هاوڵاتی ژاپۆن و جیهان بەپێی کتێبی گینس و لە ساڵی 1903 لەدایکبووە و لەئێستادا لە شاری فۆکۆیاما دەژی.