گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆژنامەیەکى تورکى؛ هەدەپە بەرنامەڕێژى دەکات بۆ کشانەوە لە پەرلەمان و شارەوانییەکان

2019.11.18 - 13:55
رۆژنامەیەکى تورکى؛ هەدەپە بەرنامەڕێژى دەکات بۆ کشانەوە لە پەرلەمان و شارەوانییەکان
ناس کورد- رۆژنامەیەکى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا ئاشکراى کرد "پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) پلانى ئەوەى هەیە لە پەرلەمان و شارەوانییەکانى تورکیا پاشەکشە بکات. . رۆژنامەى (بیرگون)ى تورکى لە میانەى بڵاوکردنەوەى راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەنجومەنى باڵاى هەدەپە رۆژى چوارشەممەى داهاتوو کۆدەبێتەوە و راپۆرتێکى وردودرشت لەبارەى رێگریکردن لە کارى سەرۆک شارەوانییەکانى پارتەکەیان دەخەنەڕوو کە بەربەستیان بۆ دروستدەکرێت و ژمارەیەکى زۆریان لە کارەکانیان دوورخرانەوە". . بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە "لەناوخۆى هەدەپەدا دەنگى کشانەوە لە پەرلەمان و شارەوانییەکان زیادى کردووە و کۆبوونەوە باڵاکەى هەدەپە ئەو بژاردەیە دەخاتە بەر باس و بڕیارى لەبارەوە دەدات". . راپۆرتى رۆژنامەکە روونیدەکاتەوە "لەدواى کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە راپۆرتێکى سەربەخۆ بڵاودەکرێتەوە و بڕیارى کشانەوەکە دەدرێت". . کۆبوونەوەکەى هەدەپە لە کاتێکدایە لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیاوە ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکانى هەدەپە لە کارەکانیان دوورخرانەوە و لەبرى ئەوان قەیوم دانراوون. . هەدەپە خاوەنى 69 سەرۆک شارەوانییە کە لە ئێستادا 24 سەرۆک شارەوانییان دوورخراونەتەوە و هەروەها لە پەرلەمانى ئەو وڵاتەش لە کۆى 589 کورسى خاوەن 62 کورسى پەرلەمانە. .