گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیازەکەى ئاڕاستەى حکومەت کردووە

پێشنیازێکى وەزارەتى دارایی لەبارەى سێ موچەکەوە ئاشکراکرا

2019.11.18 - 10:50
پێشنیازێکى وەزارەتى دارایی لەبارەى سێ موچەکەوە ئاشکراکرا
ناس کورد-   ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتى دارایی پێشنیازى بۆ حکومەت کردووە سێ موچەى کۆتایی ئەمساڵى فەرمانبەران و موچەى مانگێکى خانەنشینان پاشەکەوت بکرێت. . سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک باسى لەوەکردووە "ئەم کابینە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تاکۆتایی ساڵ دەتوانێ موچەی مانگی نۆ بدات". . ئاماژەى بەوەشکردووە "وەزارەتى دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە موچەی مانگەکانی 10 و11 و 12 و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت". . بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەش نەیتوانی مانگێک موچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت. . هەرچەندە ئێستا مانگی 11 یە بەڵام حکومەت موچەى مانگی هەشت دابەشدەکات، بەو پێیەش موچەى سێ مانگ دواکەوتووە، ئێستاش کە ساڵی نوێ نزیکدەبێتەوە و بودجەی 2019 کۆتایی دێت، دیار نییە ئەو سێ موچەیەی فەرمانیەرانی هەرێم چارەنوسی چی لێدێت. . پێشتر زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، بڕیارە بەمنزیکانە وەزیرى دارایی بێتە پەرلەمان و یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکانیان پرسی ئەو سێ موچەیە دەبێت. . باسى لەوەشکردبوو “پێموانیە بەم دۆخەی ئێستاوە و بەمنزیکانە حکومەتی هەرێم بتوانێت ئەو سێ موچەیە بگێڕێتەوە، بەتایبەتی کە تائێستا دیارنییە کەی بوجەی عێراق دەبرێتە پەرلەمان و پەسەند دەکرێت، دیاریش نییە ئایا هەرێم بودجەی تەواوی خۆى لەبەغدا مسۆگەر دەکات، یاخود وەک ئەمساڵ تەنها پارەی موچەی بۆ دەنێرن، یاخود هەر هیچ پارەیەک نانێرن، بەڵام بۆ هەرسێ دۆخەکە پێویستە هەرێم پلانی خۆی هەبێت”.