گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى خۆپیشاندەرانى عێراق ئاگاداردەکاتەوە پروپاگەندەی ژەھراوی بڵاودەکرێتەوە

2019.11.18 - 10:40
پارتى خۆپیشاندەرانى عێراق ئاگاداردەکاتەوە  پروپاگەندەی ژەھراوی بڵاودەکرێتەوە
ناس کورد-   مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان خۆپیشاندەرانى عێراق ئاگاردەکاتەوە لەوەى هەندێ کەس "پڕوپاگەندەى ژەهراوى دژى پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە"،  بۆ لەباربردن و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دروستكردنی مەترسی. . مەکتەبی سیاسی پارتى ئەمڕۆ دووشەممە 18ى تشرینى دووەمى 2019، لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "بە پێویستمان زانی سەرنجی خوشک و براکانمان کە خاوەن مافی دەستوورین رابکێشین بۆ ئەوەی ئاگاداری هەوڵی هەندێ خەڵکی سەرلێشێواوی تێکدەر بن کە بۆ لەباربردن و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دروستكردنی مەترسی بۆ سەلامەتیی نیشتمان، لەدژی پێشمەرگە پروپاگەندەی ژەھراوی بڵاو دەکەنەوە، ئەویش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی ناوی برا پێشمەرگەکانتان لە بەرپرسیارێتی لەو بابەتانەی لە خۆپێشاندانەکان ڕوویانداوە". . باسى لەوەشکردووە "پێشمەرگە بە مێژووی دوور و درێژی نیشتمانی خۆی بۆ ھەموو عێراقییەكان قەڵغان بووە و ھەموویانی پاراستووە و بە شەھیدە سەربەرزەکانییەوە قوربانی و وەفاداری پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی گەلی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانی لە پێشەنگی گەلانی ئازادیخواز و پێشکەوتنخوازدا بێت". . مەکتەبى سیاسی پارتى جەختیکردووەتەوە، ھێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق، "پێشمەرگە زۆر لەوە دوورە کە بە پێچەوانەی ویژدان و خواستی نیشتمان ناو و رێبازەکەی لەکەدار بکرێت". . ئەوەشى خستووەتەڕوو "دوژمنانی یەکریزی نیشتمانی بە ئامانجی بەلارێدابردنی ڕێڕەوی ڕووداوەکان و بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە گوماناوییەکانیان، ھەوڵی بەخشینی تۆمەتی درۆزنانە دەدەن. گەلەکەمان بە هەموو هێزەكانییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی کە ھەوڵی تێکدانی یەکریزیی نیشتمانی دەدەن، لە ئامادەباشیدا دەبێت".