گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندەرانى بەغدا سێیەم پردیان کۆنتڕۆڵکردەوە

2019.11.18 - 09:16
خۆپیشاندەرانى بەغدا سێیەم پردیان کۆنتڕۆڵکردەوە
ناس کورد- خۆپیشاندەرانى بەغدا دەستیان بەسەر سێیەم پردى نزیک ناوچەى سەوزدا گرت، دواى ئەوەى ژمارەى خۆپیشاندەران ڕوویان لە زیادبوون کردەوە، لە گەورەترین شەپۆلى خۆپیشانداندا کە دژى حکومەت سەریهەڵداوە. . بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، دوێنێ یەکشەممە هێزە ئەمنییەکان گازى فرمێسکڕێژ و بۆمبى دەنگیان بەکارهێناوە، بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونى خۆپیشاندەران بەسەر پردى ئەحراردا لەناوەڕاستى بەغدا کە کەوتووەتەوە دەست خۆپیشاندەران، تا خۆپیشاندەران نەتوانن خۆیان بگەیەننە ناوچەى سەوز کە بارەگاى حکومەت و وەزارەت و باڵیۆزخانەکانى تێدایە. .. شەوى ڕابردووش چەند موشەکێک ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کران و سەرچاوەیەکى ئەمنی ڕایگەیاند، یەکێک لە موشەکەکان لە ناوچەکە کەوتوەتەخوارەوە و زیانەکانیشى نەزاندراون. . ڕۆژى شەممە خۆپیشاندەران توانیان دەستبگرنەوە بەسەر بەشێک لە پردى سنک و بینایەکى نزیک پردەکە، کە هێزە ئەمنییەکان پێش هەفتەیەک خۆپیشاندەرانیان لەو شوێنە دورخستبووەوە. خۆپیشاندەران هەروەها لە 25ى تشرینى یەکەمەوە دەستیان بەسەر پردى کۆماریدا گرتووە. . لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە لە تشرینى یەکەمەوە تا ئێستا، لە بەغدا و پارێزگاکانى باشورى عێراق کە بەگەورەترین خۆپیشاندان دادەنرێن لەدواى ڕوخانى ڕژێمى سەدام حوسەینەوە، زیاتر لە 300 کەس کوژراون و هەزارانى دیکەش برینداربوون.