گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: سەربازە ئەمریکییەکان لە تاوانى جەنگ تێوە بگلێن سزا دەدرێن

2019.11.17 - 22:25
وەزیری بەرگریی ئەمریکا: سەربازە ئەمریکییەکان لە تاوانى جەنگ تێوە بگلێن سزا دەدرێن
ناس کورد- وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، سیستمی دادوەری وڵاتەکەی تۆکمەیە و ئامادەشە بۆ، لێپێچینەوە لە ئەندامانی هێزە چەکدارەکان گەر بێتو هەر کاتێک تێوەگلێن لە  ئەنجامدانی تاوانی جەنگ. , بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" ئەمڕۆ، یەکشەممە 17ى تشرینى دووەمى 2019، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، متمانەی تەواوی بە سیستمی دادی وڵاتەکەی هەیە و هێزە سەربازییەکانیان لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر تاوانێکی جەنگی، بەپێی پێویست لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. , ئەم وتانەی ئەسپەر پاش ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دوو ئەفسەری  سوپای  وڵاتەکەی دەرکرد، کە بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە ئەفغانستان و عیراق لەژێر لێکۆڵێنەوەدا بوون. , بڕیارەکەی ترەمپ ڕەخنەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و ڕەخنەگران پێیانوایە، ئەو هەنگاوەی ترەمپ کاریگەری  خراپی دەبێت لەسەر سەرەوەری دەسەڵاتی دادوەریدا لە وڵاتەکە، لە داهاتوشدا دەبێتە هۆکاری چاوپۆشین لەو تاوانانەی کە لە گۆڕەپانی جەنگەکاندا ئەنجامدەرێن. , ,