گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەڕۆژى جیهانى ڕوداوەکانى هاتوچۆدا

لەماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێر لە هەرێم شەش هاوڵاتى بەهۆى ڕوداوەکانى هاتوچۆوە گیانیانلەدەستدا

2019.11.17 - 21:55
لەماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێر لە هەرێم شەش هاوڵاتى بەهۆى ڕوداوەکانى هاتوچۆوە گیانیانلەدەستدا
ناس کورد- لە ڕۆژی جیهانی قوربانییانی هاتوچۆدا، لە چوار ڕوداوی جیاوازدا لە چەند ناوچەیەکى هەرێم، شەش کەس گیانیانلەدەستدا، چەند کەسێکى تریش بریندار بوون. , هەر لەسەرەتاى ڕۆژى ئەمڕۆ 17ى تشرینى دووەمى 2019، لە پۆستێکیدا لەژێر ناونیشانى ڕۆژی جیهانی قوربانییانی هاتوچۆ بێ قوربانی نەبو، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان بارهەڵگرێک و کیایەکی تایبەتدا، لەڕێگای نێوان هەولێر-خەبات، شۆفێری کیاکە گیانیلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. , لەلایەکى ترەوە هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شاری ڕانیە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مینى پاس  منداڵێکى یەک ساڵ و نیوى شێلا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا. , هاتوچۆى ڕاپەڕین ئەوەشى خستوەتەڕو، ڕوداوەکە کاتێک ڕویداوە کە منداڵەکە لە بەردەرگای ماڵی خۆیان یاریکردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەو گەڕەکەدا ڕۆشتوە. , لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەڕێگای نێوان هەردوو ناحیەی ئەتروش و قەسرۆک تانکەرێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربو. , هەر لە دهۆک بە گوێرەى ڕاگەیەندراوێکى دیکەى وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک، کە ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە، ئەوە خراوەتەڕو، لە ڕوداوێکى ترى هاتوچۆدا کە لەسەر ڕێگاى نێوان ڕۆڤیا بۆ پرا حەسەنى ڕویدا، سێ کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربوون. , ئەمڕۆ هاوکات بو لەگەڵ ڕۆژى جیهانى قوربانییانى ڕوداوەکانى هاتوچۆ، بەگوێرەى ئامارەکانى هاتوچۆى هەرێمیش کە ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، لەماوەى نۆ مانگى سەرەتاى ئەمساڵ، لە هەرێمى کوردستان 655 کەس بەهۆى ڕوداوەکانى هاتوچۆوە گیانیانلەدەستداوە. , ,