گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان لە ناوچەى سەوز کەوتوەتەخوارەوە و ئەوى دیکەشیان لەنێو ڕوبارى دیجلە

دوو موشەک ئاڕاستەى ناوچەى سەوزى بەغداد کران

2019.11.17 - 20:16
دوو موشەک ئاڕاستەى ناوچەى سەوزى بەغداد کران
ناس کورد- چەند موشەکێک ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کران و سەرچاوەیەکى ئەمنی ڕایگەیاند، یەکێک لە موشەکەکان لە ناوچەکە کەوتوەتەخوارەوە و  زیانەکانیشى نەزاندراون. ,, سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی، تایبەت بە ناس ڕاگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا، دوو موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کران، یەکێک لە موشەکەکانیش لەناو ناوچەی سەوز تەقیوەتەوە ئەوەی دیکەشیان کەوتوەتە دەوروبەری ئەو ناوچەیە و کەوتوەتە ناو ڕوبارى دیجەلەوە". , بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، پاش ڕوداوەکە ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان ڕێکاری ئەمنی توندیان گرتوەتەبەر، لەناوجەرگەی ناوچەی سەوزدا بڵاوەیان پێکراوە، ئەوەش بە مەبەستی  ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. , ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لە 30ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و باڵوێزخانەی ئەمریکا کران، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغداد، بەو هۆیەشەوە سەربازێکی عێراقی گیانیلەدەستدا.