گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی: کۆمەڵێک تاوانى جەنگیى بەڕیتانیا لە عێراق و ئەفغانستان پەردەپۆش کراون

2019.11.17 - 17:48
لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی: کۆمەڵێک تاوانى جەنگیى بەڕیتانیا لە عێراق و ئەفغانستان پەردەپۆش کراون
ناس کورد- لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دوو دەزگاى ڕاگەیاندنى نێودەوڵەتى ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک تاوانى جەنگى بەڕیتانیا لە عێراق و ئەفغانستان "پەردەپۆش کراون". , لە ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا، تۆڕی میدیایی "بی بی سی" و ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایان کرد، سوپای بەڕیتانیا چەندین "تاوانی قێزەونی سەربازەکانی دژ بە هاوڵاتییانی سیڤیل لە عێراق و ئەفغانستان پەردەپۆش کردووە". , ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لێکۆڵینەوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەو دوو دەزگایە ماوەی ساڵێکی پێچوە، لەوماوەیەشدا ڕۆژنامەنوسان وتە و لێداوانیان لە 11 لێکۆڵەری سەربازی بەریتانی وەرگرتوە، کە پێشتر ئاشکرایانکردبو، تاوانەکان لەو دوو وڵاتە ئەنجامدراون و فەرماندە پلە باڵاکانی سوپاش هەوڵیانداوە تاوانەکان "پەردەپۆش" بکەن. , زۆربەی تاوانەکان لەلایەن ئەندامانی هێزی ئاسمانی تایبەتەوە (SAS) و بەتالیۆنی " بلاک وۆچ"ى سەر بە سوپای بەریتانیا ئەنجامدراون، تاوانەکانیش بریتین لە کوشتنی بەئەنەقەست، ئەشکەنجەدان، دەستدرێژی سێکسی و ساختەکردنی بەڵگەنامەکان، وەک لە ڕاپۆرتەکەى ئەو دوو دەزگا میدیا جیهانییەدا هاتوە. , ئاماژەیان بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر سێ ئاڕاستە کاریان تێداکراوە، کوشتنی ژمارەیەک منداڵ و گەنج لەناو ماڵەکەی خۆیاندا لە ئەفغانستان، کە سەربازێکى سەر بە (SAS) لە ساڵی 2012 ئەنجامیداوە، تائێستا هیچ ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر نەگیراوەتەبەر. , هەروەها لەگەڵ ئەشکەنجدانی دیلە عێراقییەکان لە سەربازەگەی "کامپ ستیڤن" و گیانلەدەستدانی دوو دیلی عێراقی و کوشتنی پۆلیسێکی عێراقی بە ناوی"ڕائید موسەوی" لەلایەن سەربازێکی دیکەى بەڕیتانییەوە بە ئەنەقەست لە ساڵی 2003، لەگەڵ کۆمەڵێک تاوانى دیکە کە لەلایەن سوپای بەڕیتانیاوە ئەنجامدراون. , بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لێکۆڵەرە سەربازییە بەریتانییەکان، هەوڵیانداوە لێکۆڵێنەوە لە  تاوانەکان بکەن، بەڵام مایکڵ فاڵۆن، وەزیری پێشوی بەرگریی بەریتانیا، لە ساڵی 2017 هەموو ڕێکار و لێکۆڵینەوەکانی هەڵپەساردووە. , بی بی سی و تایمز ئەوەشیان ئاشکراکردووە، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا فشارێکی زۆری خستوەتە سەر لێکۆڵەرە سەربازییەکانی سوپای بەریتانیا بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەربارەی ئەو تاوانانە هەڵپەسێرن و پەردەپۆشی بکەن. , لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە، جەختی لەوەشکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکان بە سەربەخۆیی ئەنجامدراون و هیچ لایەنێک خۆی تێکەڵ بە لێکۆڵینەوەکان نەکردووە، هۆکاری دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیشی گەڕاندووەتەوە بۆ نەبوونی بەڵگەی تەواو. , ,