گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران؛ تا ئێستا هەزار خۆپیشاندەر خراونەتە زیندانەکانەوە

2019.11.17 - 16:19
ئێران؛ تا ئێستا هەزار خۆپیشاندەر خراونەتە زیندانەکانەوە
ناس کورد- میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دەستگیرکراوانی دوو ڕۆژی ڕابردووى ئێران، بۆ هەزار کەس بەرزبوەتەوە، هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، شەوى ڕابردوو زیاتر لە 87 هەزار کەس لە 100 ناوچەی جیاواز لە خۆپیشاندانەکان بەشداربوون. , ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی ئاشکرایکردووە: "بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر لە هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و خۆپیشاندانەکان تا دێت فراوانتر دەبن". , بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، شەوی ڕابردوو زیاتر لە 87 هەزار خۆپیشاندەر لە 100 ناوچەی وڵاتی ئێران لەسەر شەقامەکان بوون، کە نزیکەی 82 هەزاریان پیاو و زیاتر لە پێنج هەزاریشیان ژن بوون. , باسلەوەشکراوە، خۆپیشاندانەکان بەردەوام زیاتر کڵپە دەکات و بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2007 یشی دەچوێنن، کە بە سەدان کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا. , خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتییانی ئێران لە دوێنێوە، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین لەو وڵاتە بەشێوەیەکی فراوان دەستیانپێکرد، بەهۆى توندووتیژییەکانى هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراو و بریندار هەن، بەڵام تا ئێستا ئامارێکى فەرمى لەبارەیانەوە بڵاونەکراوتەوە. , ,