گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى هاتوچۆى هەرێم: 63%ى ڕوداوەکان بەهۆى خێرایی شۆفێرانەوە بوون

لەماوەى نۆ مانگى سەرەتاى ئەمساڵ 655 کەس بەهۆى ڕوداوى هاتوچۆوە گیانیانلەدەستداوە

2019.11.17 - 15:42
لەماوەى نۆ مانگى سەرەتاى ئەمساڵ 655 کەس بەهۆى ڕوداوى هاتوچۆوە گیانیانلەدەستداوە
ناس کورد- لە ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی هاتوچۆدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم ئاماری قوربانییانی ڕوداوەکانی هاتوچۆی بڵاوکردەوە، لە نۆ مانگى سەرەتای ئەمساڵەوە 655 كەس گیانیانلەدەستداوە. , ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2019، کە هاوکاتى ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی هاتوچۆیە، ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، لە نۆ مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و 328 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە، بەهۆیانەوە 655 كەس گیانیانلەدەستداوە و چوار هەزار و 844 کەسیش برینداربوون. , بەگوێرەی ئامارەکان هاتوچۆى هەرێم، لە ساڵی 2017شدا چوار هەزار و 385 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە، کەبەهۆیانەوە 690 كەس گیانیانلەدەستداوە و حەوت هەزار و 16 کەسیش برینداربوون. , وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ئەوەشیخستەڕو، 63%ی ڕوداوەکان بەهۆی خێرایی شۆفێرانەوە ڕویانداوە، 33%یشیان بەهۆی کەمتەرخەمی و سەرقاڵبوونی شوفێران بە بابەتی لاوەکییەوە بوە، وتیشی، 4%ی ڕوداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێم بەهۆی مەرجی توندووتۆڵی ئۆتۆمبێل و خراپی رێگاوبانەکانەوە بوون. , لەبارەى ژمارەى ئۆتۆمبێل لە هەرێمى کوردستان، ئەسعەد مەلا کەریم ئاشکرایکرد، لە ئێستادا ملیۆنێک و 711 هەزار و 558 ئۆتۆمبێل لە سەرجەم شارەکاندا بوونیان هەیە، تەنیا لەماوەی نۆ مانگی ئەمساڵیشدا، 121 هەزار و 947 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون. , ,