گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئاس: ڕیاڵ مەدرید پێشوازی لە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ دەکات

2019.11.17 - 14:28
ئاس: ڕیاڵ مەدرید پێشوازی لە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ دەکات
ناس کورد-   پێدەچێت بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ماوریسیۆ ساری، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە جدی بیر لە گەڕانەوە بۆ ڕیال مەدرید بکاتەوە و ڕۆژنامەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، لە هەفتەی داهاتوودا ڕۆناڵدۆ داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە. . ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای تەواو بوونی یاری داهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال، ڕۆناڵدۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی یۆڤانتۆس کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلا بکاتەوە، بە مانەوە یان بەڕۆیشتن بۆ یانەیەکی دیکە. . ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە ئاماژەی بەوەکردووە، گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیال مەدرید کارێکی چاوەڕوانکراو دەبێت و یانە مەدریدییەکە ئامادەن پێشوازی لە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بکەن. . ئەوەشخراوەتەڕوو، پێدەچێت گەڕانەوەکەی رۆناڵدۆ بەرامبەر 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ بێت، بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە تەمەنی لە 35 ساڵ نزیک بووەتەوە و هەروەها نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا دابەزیوە. . دوای ئەوەی لە دوو یاری بەرانبەر لۆکۆمۆتیف مۆسکۆ و میلان لە لایەن ساری ڕاهێنەری یۆڤی ڕۆناڵدۆ گۆڕانکاری پێکرا، یاریزانە پورتوگالییەکە تووڕە بوو و هەرایەکی گەورەی نایەوە، جگە لەوە ڕۆناڵدۆ لەژێر دەستی ساریدا ئاستی بەرەو دابەزین چووە و بەپێچەوانەوە لە یارییەکانی پرتوگال ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، بەوهۆیەشەوە بیر لەوە دەکاتەوە یانەکەی جێبهێڵێت. .