گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شیعەکان بەنهێنى کۆبوونەتەوە

عەبدولمەهدى پلانەکەى بۆ لایەنەکان ئاشکرادەکات

2019.11.17 - 14:20
عەبدولمەهدى پلانەکەى بۆ لایەنەکان ئاشکرادەکات
ناس کورد-   سەرچاوەیەکى سیاسی ئاگادار ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئامادەیە بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکاریی وەزارى و گۆڕینى 13 وەزیرى کابینەکەى، هەنگاوى داهاتووش ئەنجامدانى هەڵبژاردنە لەدواى ساڵێکى دیکە. . سەرچاوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 17ى تشرینى دووەمى 2019، بە ناس کوردى ڕاگەیاند "عادل عەبدولمەهدى لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا هێزە سیاسییەکان و مەرجەعیەتى ئاینى ئاگادارکردووەتەوە، لەسەر گۆڕانکاریی وەزارى و ئەو وەزارەتانەى کە پرۆسەکە دەیانگرێتەوە". . بەوتەى سەرچاوەکە، هەنگاوى داهاتوو، پێدانى مۆڵەتێکى یەک ساڵییە، بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت. . لاى خۆیەوە، ئیحسان شەمەرى سەرۆکى سەنتەرى هزرى سیاسی ڕایگەیاند "دواى 48 کاتژمێر لەوتارەکەى سیستانى، هێزە سیاسییە شیعییەکان بەنهێنى کۆبوونەتەوە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر ڕەشنوسێک". . ئێوارەى دوێنێش سەرچاوەیەکى سیاسی ئاگادار بۆ ناس کوردى ئاشکراکردبوو، کە سیستانى بە عادل عەبدولمەهدى ڕاگەیاندووە، ڕشتنى هەر دڵۆپێک خوێن، حکومەت ڕوبەڕووى کێشەى گەورە دەکاتەوە. . بەوتەى سەرچاوەکە، هۆشدارییەکانى مەرجەعیەت، دواى تەقینەوەکانى گۆڕەپانى تەحریر بووە، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون. . ئاماژەى بەوەشکردبوو، هۆشدارییەکەى مەرجەعیەت بەخێرایی گەیشتووەتە فەرماندە مەیدانییەکان و ئەوانەى ماەڵە لەگەڵ ناڕەزایی خەڵک دەکەن و فەرمان بە هێزەکان کراوە بەخێرایی لەگۆڕەپانى خەلانى بکشێنەوە. . لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە کە بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون و هەزارانى دیکەش برینداربوون، عادل عەبدولمەهدى جەخت لە ئەنجامدانى گۆڕانکاریی وەزارى و چاکسازى دەکاتەوە، بەڵام هەنگاوەکانى لەو بارەیەوە خۆپیشاندەرانى ڕازینەکردووە.