گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌په‌له شوێنى خۆپیشاندانه‌كان به‌جێبهێڵن

داواكارى گشتى و دەزگا ئەمنییەکانى ئێران نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌نێرن

2019.11.17 - 14:08
داواكارى گشتى و دەزگا ئەمنییەکانى ئێران نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌نێرن
ناس کورد- به‌گوێره‌ى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ چالاكوانانى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان کردووەتەوە‌، نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ له‌لایه‌ن داوكارى گشتى و چه‌ند ده‌زگایه‌كى ئه‌منیى ئێرانه‌وه‌ بۆ چه‌ندین خۆپیشانده‌رى شاره‌كانى ئه‌لبورز  لەوڵاتى ئێران نێردراوه‌. . له‌ناوه‌ڕۆكى ئه‌و نامه‌یه‌ى كه‌له‌لایه‌ن داواكارى گشتى شارى ئه‌لبورزه‌وه‌ كه‌ وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ ئاڕاسته‌ى خۆپیشانده‌ران كراوه‌ تیایدا هاتووه ‌:"خۆپیشاندانه‌كان ده‌بنه‌ هۆى پشێوى دروستكردن بۆ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن نه‌یارانى ئینقلابى ئیسلامیه‌وه‌ خراپ كه‌ڵكى لێوه‌رده‌گیرێت". . هه‌ر له‌نامه‌یه‌كى تریشدا كه‌ به‌ناوى ده‌زگاى هه‌ماهه‌نگى ئاسایش و هه‌واڵگرییه‌وه‌ له‌شارى بۆشهه‌ر بۆ ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیان نێردراوه‌ و تیایدا هاتووه ‌:"به‌په‌له شوێنى خۆپیشاندانه‌كان به‌جێبهێڵن ئه‌گینا ڕووبه‌ڕووى سزاى توند ده‌بنه‌وه‌".   . لاى خۆشیانه‌وه‌ چالاكوانانى خۆپیشاندانه‌كانى شاره‌كانى كرمان و خۆزستان كه‌ ‌ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت ناسراوه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن نامه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌. . داواكارى گشتى ئێرانیش خۆپیشانده‌ران به‌كۆمه‌ڵێك گێره‌شێوێن له‌دژى ده‌وڵه‌ت وه‌سف ده‌كات و به‌ڵێنیش ده‌دات به‌توندترین سزا ڕووبه‌ڕویان ببنه‌وه‌. . پارێزه‌رێكى ئێرانیش به‌ناوى هۆشمه‌ند ڕه‌حیمى له‌تویتێكدا نووسیویه‌تى :"ڕ‌ژێمى ئێران له‌ڕێگه‌ى ناردنى ئه‌و نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزانه‌وه‌ ترسى خۆى ده‌شارێته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى سزا ده‌كات تا ده‌گاته‌ سزاى له‌سێداره‌دان ئه‌وه‌ش له‌دژى ئه‌وانه‌ى كه‌شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌سوتێنن". . خۆپیشاندانه‌كانى ئێران كه‌ به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه بۆ سێ به‌رامبه‌ر، دوێنێ (شه‌ممه، 16ى تشرینى دووەمى 2019) ده‌ستیانپێكرد و نزیكه‌ى 50 شارى گرته‌وه‌ و به‌پێى میدیا ناوخۆییه‌كانى ئێران له‌و خۆپیشاندانانه‌دا نزیكه‌ى 11 خۆپیشانده‌ر كوژراوون و ده‌یان برینداریش به‌ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌یه‌. . له‌نوێترین كاردانه‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر داواكارى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى، عه‌لى خامنه‌یى ڕابه‌رى باڵاى ئێران جێبه‌جێكردنى بڕیارى گرانكردنى نرخى به‌نزینى به‌پێویست زانى. .