گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشیار عەبدوڵا داوای ڕونکردنەوە دەکات.. کەس هەڵەبجەی لەبیر نیە

2019.11.17 - 13:24
هۆشیار عەبدوڵا داوای ڕونکردنەوە دەکات..  کەس هەڵەبجەی لەبیر نیە
ناس کورد- هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا دەڵێت، لە ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردن کە سەرۆکایەتی کۆمار ئامادەی کردووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجەدا نەکراوە بۆئەوەى پشکی خۆی هەبێت لە کورسییەکانی پەرلەماندا. . هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی دووەمی 2019، بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "لەڕوی یاساییەوە هەڵەبجە وەک پارێزگای نۆزدەیەمی عێراق کێشەی نییە و لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەردراوە ئیتر بۆچی لە پڕۆژە یاساکەدا کورسیەکانی هەڵەبجە جیانەکراوەتەوە؟" . ئاماژەى بەوەشکردووە، "زیاد لە جارێک لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئیتیحادیدا هەڵەبجە وەک پارێزگا ناوی هاوتووە." . هۆشیار عەبدوڵا پرسیار دەکات و دەڵێت، "لە ئەنجومەنی وەزیران کە سێ کوردی تێدایە و جێگری سەرۆک وەزیران کوردە بۆ هەڵەبجەیان نەخستووەتە ناو ڕەشنوسی یاساکە پێش ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدەن و بینێرن بۆ پەرلەمان." . لە کۆتاییدا هۆشیار عەبدوڵا داوای ڕونکردنەوە دەکات لەوەى "ئایا گرفتی یاسایی هەیە یان هەڵەبجە لەبیرکراوە؟ خۆ ئەگەر گرفتی یاسایی هەیە بۆچی بۆ خەڵکی ڕوون ناکەنەوە یان ئەگەر بیرتان چووە ئەوە پێویستە داوای لێبوردن بکەن."