گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەشێوەیەکی سەیر هەڕەشەی کوشتن لە کۆنتیی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان کرا

2019.11.16 - 22:26
بەشێوەیەکی سەیر هەڕەشەی کوشتن لە کۆنتیی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان کرا
ناس کورد- بەشێوەیەکی سەیر و جیاواز هەڕەشەی کوشتن لە ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کراوە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە. . ڕۆژنامەی کۆرێرۆ دیلا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کیسێکی بێ ناونیشان بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتى، ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان نێردراوە، کاتێک کردویەتییەوە فیشەکێکی تێدابووە، کە ئاماژەیەکە بۆ هەڕەشەی کوشتن. . هەر لەدوای بینینی فیشەکەکە، کۆنتى ڕاستەوخۆ پۆلیسى ئاگادارکردووەتەوە و لەئێستادا پاسەوانیان لە بەردەم ماڵەکەیدا و لە بارەگاى ڕاهێنانەکانى یانەکەیدا بۆ داناوە. . پۆلیسى ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەکردووە، پێدەچێت ئەوە کاری هاندەرێکى توڕەى یانەی یۆڤانتۆس بێت، کە پێشتر کۆنتی ڕاهێنەریی بووە، بەڵام ئێستا ڕاهێنەری ئیتەرمیلانە کە ڕکابەرێکی سەرسەختی یۆڤانتۆسە. . لە دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕاهێنەری ئینتەر میلان، ئەو یانەیە لەئێستادا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولى ئیتاڵیادایە و بە جیاوازى خاڵێک لە دواى یۆڤانتۆسى پێشەنگی ریزبەندییەکەدایە. .