گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی بە کۆنفڕانسە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە هەیە؟

کفری؛ لە روداوێکى تەقەکردن کەسێک کوژرا و دوو برا و ئامۆزایەک برینداربوون

2019.11.16 - 18:11
کفری؛ لە روداوێکى تەقەکردن کەسێک کوژرا و دوو برا و ئامۆزایەک برینداربوون
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای کفری، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، قایمقامی کفریش ڕەتیدەکاتەوە، ڕوداوەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە هەبێت لەو سنورە. . جەلال سەعید، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی سەرقەڵا بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"لە ڕووداوێکی تەقە کردندا لە نێوان کفری - سەرقەڵادا کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون". . وتیشی، هەرسێ بریندارەکە بارودۆخیان ناجێگیرە و ڕەوانەی سلێمانی کراوون، کە دوو کەسیان برای کوژراوەکەن و یەکێکیشیان ئامۆزایانە. . بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی سەرقەڵا هەواڵى هەندێک میدیا و بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى رەتکردەوە کە رووداوەکەیان پەیوەست کردبوو بە هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانى یەکێتى لەسنورەکە و  جەختى کردەوە "ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە نییە". . بەوتەى بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی سەرقەڵا تائێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێکردووە. . رووداوەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (شەممە) لەکاتى بەڕێوەچوونى کۆنفڕانسە نێوخۆییەکانى یەکێتى لەناوچەکە رووداوێکى تەقەکردن روویدا و تیایدا دوو کەس بریندار بوون. .