گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا؛ چوار سەرۆک شارەوانى دیکەى هەدەپە لە کارەکانیان دوورخرانەوە

2019.11.16 - 17:08
تورکیا؛ چوار سەرۆک شارەوانى دیکەى هەدەپە لە کارەکانیان دوورخرانەوە
ناس کورد- هەتا دێت بازنەی ڕەشبگیری حکومەتی تورکیا دژ بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) فراوانتر دەبێت، ئەمڕۆ (شەممە)، لە هەنگاوێکدا چوار سەرۆک شارەوانی سەر بەو پارتە لە هەردوو هەرێمی ماردین و ئۆرفا لە باکوری کوردستان  لە کارەکانیان دوورخرانەوە. . ئەمڕۆ (شەممە،16ى تشرینی دووەمی 2019) حکومەتی تورکیا، سەرۆکی شارەوانییەکانی مازایداچ، سور و دێیرک لە هەرێمی ماردین و سەرۆکی شارەوانی سروج لە هەرێمی ئورفەیان لەکارەکانیان دوورخستەوە. . بەمەش ژمارەی ئەو سەرۆک شارەوانییانەی کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە  لەکارەکانیان لابراوون گەیشتە 24 سەرۆک شارەوانی کە هەر هەمووشیان سەربە پارتی دیموکراتی گەلانن (هەدەپە). . پارتی دیموکراتی گەلان( هەدەپە) تەنها پارتە لە تورکیا بەشێوەیەکی ئاشکرا سەرکۆنەی لەشکرکێشی تورکیای کرد بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کە لە 9ى تشرینی یەکەمی ڕابردوودا دەستی پێکرد. . لە ئێستاشدا حکومەتی تورکیا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، کەوتووەتە وێزەی سەرۆک شارەوانییەکانی ناوچەکانی باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا بەتایبەتی ئەوانەی سەربە ( هەدەپە)ن. .