گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە؛ تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی تەلتەمەر و عەین عیسا دەکات

2019.11.16 - 16:05
هەسەدە؛ تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی تەلتەمەر و عەین عیسا دەکات
ناس کورد- هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانى شەڕى لە ڕۆژئاوای کوردستان، بڵاوکردەوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدەدا ئاماژە بەوە کراوە "هێرش و بۆردومانەکانی میلیشیاکانی تورکیا بۆ سەر هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوا بەردەوامە و بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی تەلتەمەریان کردووە و ماڵ و جێگای نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانیان کردووەتە ئامانج". . لەراگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، لە هەمانکاتدا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانی عەین عیسا و گوندەکانی چواردەوریان کردووە. . هەسەدە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کردوە، بەهۆی ئەو بۆردومانانەی تورکیای داگیرکەرەوە، دوو شەڕڤانیان شەهیدبوون.   .