گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران بۆ عێراق: با هاوڵاتیانتان سەردانمان نەکەن چونکە خۆپیشاندان لە وڵاتەکەمان هەیە

2019.11.16 - 15:22
ئێران بۆ عێراق: با هاوڵاتیانتان سەردانمان نەکەن چونکە خۆپیشاندان لە وڵاتەکەمان هەیە
ناس کورد –   بەشێوەیەکی فەرمی ئێران سەرجەم سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی هاوڵاتییانی عێراقدا داخست، بەهۆى ئەو خۆپیشاندانانەوە کە وڵاتەکەى گرتووەتەوە. . دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند "بەتەواوەتی جوڵەی گەشتکردن و ڕۆیشتن بۆ ئێران لە عێراقەوە وەستێنراوە لەسەر داوای بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران". . ئاماژەى بەوەشداوە "وەستانی هاتوچۆ بۆ ئێران لەسەر داوای ئەو وڵاتە بووە و بەفەرمی پێیان ڕاگەیاندوین کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەمانەویت سنورەکانمان دابخەین". . دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق جەختیکردووەتەوە، سنورەکانی عێراق کراوەن و هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی بیەوێت بێتە خاکی هەرێم یان عێراق بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی پێشوازی لێدەکەن. . ماوەى دوو ڕۆژە خۆپیشاندان چەند پارێزگایەکى ئێرانى گرتووەتەوە، لەدژى گرانکردنى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆش خۆپیشاندانەکان بەرفروانتر بوون. . خۆپیشاندانەکان کە دوێنێ لە چەند پارێزگایەک سەریهەڵدا، ئەمڕۆ 20 پارێزگاى ئەو وڵاتەى گرتەوە، کە لەناویاندا بەشێک لە شارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانیشى تێدایە.