گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەسائب هەڕەشە لە دوو کەناڵ دەکات: بە شێوەیەکی بێبنەما بە ئامانجمان دەگرن

2019.11.16 - 14:41
عەسائب هەڕەشە لە دوو کەناڵ دەکات: بە شێوەیەکی بێبنەما بە ئامانجمان دەگرن
ناس کورد- بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای کردووە لە هەردوو کەناڵی ئاسمانیی حوڕە عێراق و ئێن ئاڕ تی عەرەبی بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەى هەواڵی ناڕاست و بێبنەما لەبارەى بزوتنەوەکەوە." . ئەمڕۆ شەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2019، بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بەداخەوەین کە هەردوو کەناڵ لە ڕێڕەوی پیشەیی خۆیان لایان داوە لە ڕوماڵەکانیاندا لەبارەى ڕووداوەکانى عێراق و ئەوەش یەکەم جاریان نییە." . دەشڵێت، هەردوو کەناڵ بەردەوامن لە "بە ئامانجگرتنی مەرجەعی باڵا و حەشدی شەعبی و بەها کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ هاندانی توندوتیژی لە ناو وڵاتدا لەڕێگەی بڵاوکردنەوەى هەواڵ و زانیاریی ناڕاست." . ڕاشیدەگەیەنێت، "هەوڵی ئەو دوو کەناڵە بۆ شێواندنی ڕاستییەکان لەچوارچێوەی پیلانگێڕی دەرەکی و بەدەستهێنانی دەستکەوتنی سیاسیی زۆر ڕوونە." . لە کۆتاییدا بزوتنەوەکە هەڕەشەی گرتنەبەر ڕێکای یاسایی دەکات لە دژی ئەو "کەناڵانەى هەواڵی ناڕاست و بێبنەما بڵاودەکەنەوە بۆ شێواندنی ڕای گشتیی."