گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریى شەپۆلێکى سەرماوە، خێرایی با زیاددەکات

2019.11.16 - 10:09
هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریى شەپۆلێکى سەرماوە، خێرایی با زیاددەکات
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو نزمبێتەوە و خێرایی باش زیاد بکات. . بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی، لەئەنجامى کاریگەرى پاڵەپەستۆى سیبیریا بۆ سەر هەرێمى کوردستان، پلەکانى گەرما بەڕێژەى (3-5) پلە نزم دەبنەوە و لەناوچە شاخاوییەکان دەگاتە ژێر سفر. . ئاماژەى بەوەشکردووە، خێرایی با لەهەندێک شوێن زیاد دەکات بۆ سەرووى 35 کم لەکاتژمێرێکدا بەتایبەتى لە سلێمانى و گەرمیان.