گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ته‌رمه‌كه‌ى شێوێنراوه‌ و فڕێدراوەتە دارستانەوە

ژنه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن ده‌ستدرێژیى ده‌كرێته‌ سه‌ر و دواتر ده‌كوژرێت

2019.11.16 - 09:23
ژنه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن ده‌ستدرێژیى ده‌كرێته‌ سه‌ر و دواتر ده‌كوژرێت
ناس کورد- میرى كلێر نیونغیرى، ژنه‌ سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆنى بۆرندى دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى كراوه‌ته‌ سه‌ر كوژراوه‌، ته‌رمه‌كه‌شى له‌دارستانێكدا فڕێدراوه‌. . بەپێی ماڵپەڕى بى بى سى، میرى جێگرى ده‌ستە‌ى كاروربارى ژنان بووه‌ له‌ حزبى كۆنگره‌ى ئازادى ئۆپۆزسیۆنى بۆرندا. . به‌پێى وته‌ى به‌رپرسى كارگێڕى دارستانیى كیڤاندا كه‌ له‌باره‌ى ته‌رمى میریه‌وه‌ زانیارى به‌میدیاكان داوه‌، ته‌رمه‌كه‌ى له‌و دارستانه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و قوڕگ و لاملى و ئه‌ندامى زاوزێى بریندار كراوه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ى فڕێدراوه‌. . له‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا وته‌بێژى حزبەکە، ڕوداوى كوشتنه‌كه‌ى بە شۆكهێنه‌ر ناوبرد و باسى لەوەکردووە، تا ئێستا نازانریت هۆكارى ئه‌و شێوازه‌ كوشتنه‌ چییه‌. . میرى خاوه‌نى چوار منداڵه‌ و دوێنێ ڕۆژى هه‌ینى به‌خاكسپێرداوه‌. . لاى خۆشیه‌وه‌، حزبى كۆنگره‌ى ئازادی ئیدانه‌ى ئه‌و توندوتیژیانه‌ى كرد كه‌ پێش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى بۆ ساڵى 2020 ده‌كرێته‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیان، بە مه‌به‌ستى ترساندنیان. . پێشتریش ئه‌نجومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدابوو لەو پێشیلكاریانه‌ى كه‌ له‌بۆرندا بەرانبەر به‌ئه‌ندامانى حزبى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ و خێزانه‌كانیان ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و حزبێكى ده‌سه‌ڵاتدارى بۆرنداوه‌.