گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا پلانێکی نوێ ئاشکرا دەکات بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا

ئەردۆگان پاش بینینی ترەمپ لە کڕینی ئێس-400 پەشیمان بوەتەوە؟

2019.11.15 - 22:06
ئەردۆگان پاش بینینی ترەمپ لە کڕینی ئێس-400 پەشیمان بوەتەوە؟
ناس کورد- تورکیا هەڵوێستی نوێی وڵاتەکەی لەبارەى کڕینی تەواوەتی سیستمی ئێس-400ی ڕوسی لەپاش  کۆبوونەوەکەی ترەمپ و ئەردۆگان ئاشکرا کرد، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت. , ئەمڕۆ هەینی، 15ی تشرینی دووەمی 2019، تورکیا لە زارى وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە ڕایگەیاند: "تورکیا هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە و ناکات لە دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس-400ی ڕوسی، بەردوام دەبێت لە جێگیرکردنی سیستمەکە". , تورکیا ئەوەشى خستوەتەڕو، بە مافی خۆی دەزانێت کە باشترین سیستم بۆ پاراستنی وڵاتەکەی دابین بکات، ئاماژە بەوەشکراوە: "سەرۆک ترەمپ و ئەردۆگانیش بەوردی لەسەر ئەو بابەتە گوفتوگۆیان کردووە". , ئەوەش ئاشکرا کراوە: "لەچەند ڕۆژی داهاتودا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمریکا و تورکیا، لەسەر ڕێگا چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئێس-400 و فڕۆکەی ئێف-35، ژمارەیەک کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام دەدەن". , ئەوەش پاش ئەوە دێت، ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکى سپی کۆبوونەوە و لەبارەی کڕینی سیستمی ئێس-400ەوە گفتوگۆیان کرد، بەپێی وتەی لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان، بەتوندى هەڵوێستی ئەمریکایان لەسەر کڕینی سیستمەکەى ڕوسیا بە تورکیا ڕاگەیاندووە. ,