گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە کشانەوەی یەپەگە دەکەن

وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمارى تورکیا: پۆتن لەسەرەتای ساڵی داهاتو سەردانی تورکیا دەکات

2019.11.15 - 21:57
وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمارى تورکیا: پۆتن لەسەرەتای ساڵی داهاتو سەردانی تورکیا دەکات
ناس کورد- وتەبێژی سەرۆککۆمارى تورکیا ئاشکرایکرد، پۆتن لەسەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتو سەردانی تورکیا دەکات، لەو سەردانەدا باس لە کشانەوەی یەپەگە دەکرێت. , ئەمرۆ هەینی 15ی تشرینی دووەمی 2019، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە کەناڵی تی ئاڕ تی تورکی سەر بە حکومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە: "ڤلادیمێر پۆتن لەسەرەتاکانی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتو سەردانی ئەنقەرە دەکات، چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا دەکەوێت". , کاڵن ئاماژەی بەوەشداوە: "لەو سەردانەى پۆتندا، باس لە چەند رێککەوتنێکی نوێ دەکرێت، سەبارەت بە وزە و گواستنەوەی گازی سروشتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا". , بە گوێرەى وتەکانى وتەبێژەکەى سەرۆکایەتیی کۆمارى تورکیا، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە بڕیارە ئەنجانبدرێت، "پۆتن و ئەردۆگان باس لە کشانەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەناوچە سنورییەکانی تورکیا و سوریا دەکەن". , ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئەردۆگان فشارێکی زۆری دەکرد، کە شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژە و یەپەگە بەشێوەیەکی خێرا لەو ناوچەیەی کە خۆی دیاری کردووە بکشێنەوە، کە زیاتر لە 440کم چوارگۆشەیە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام لەئێستادا هەسەدە زۆرینەی ناوچەکەى بەدەستەوەیە و تەنها لەناو سەنتەرەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی کشاوەتەوە. , ,