گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئوسترالیا لە بەردەم باهۆزێکى مەترسیداردایە

2019.11.15 - 21:34
ئوسترالیا لە بەردەم باهۆزێکى مەترسیداردایە
ناس کورد- بەهۆى ئاگرى هەفتەى ڕابردوو کە هێشتا گڕى لێ بەرز دەبێتەوە، لە ئوسترالیا هشدارى باهۆزێکى مەترسیدار دەدرێت. , ئوسترالیا لە چاوەڕوانى باهۆزێکى مەترسیدارە، بەهۆى کاریگەرییەکانى ئاگرەکەى کە لە دوو ویلایەتى ئەو وڵاتەکە هەفتەى ڕابردوو کەوتەوە، بەهۆیانەوە تا ئێستا 270 خانو لەناوچون، لەگەڵ پێنج هەزار کیلۆمەترى چوارگۆشە زەوى. , نوسینگەى کەشناسى ئەو وڵاتە هۆشداریداوە لەوەى باهۆز و گەردەلول قەبارەى هەڕەشەکان زیاتر دەکەن بۆ سەر کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون، بەتایبەت لەو دوو ویلایەتەى لە کەناراوەکانى ڕۆژهەڵاتى وڵاتەکە، کە بەهۆى ئاگرەکەى هەینى ڕابردووەوە وێران بوون. , ئەم هۆشدارییەى ئێستاش دواى ئەوە دێت، ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو هۆشداریدرا لەوەى لە نیو ساوس وێڵز ئاگرێک کەوتوەتەوە، لەگەڵ بوونى بارى لەناکاو لە کوینزلاند. , بەگوێرەى ئامارەکانى ئەو وڵاتە، لە نیو ساوس 259 خانو وێران بوون لە هەفتەى ڕابردوودا تا ئێستاش 59 ئاگرى نێو دارستانەکان کۆنتڕۆڵنەکراون، لە ویلایەتى کوینزلاندیش، 16 خانو لەناوچوون و هێشتا 57 ئاگر گڕیان لێ بەرز دەبێتەوە. , میدیاکانى ئەو وڵاتە لە زارى کاربەدەستانەوە بڵاویانکردووەتەوە، وەرزى ئاگر لەمساڵدا زوتر دەستى پێکرد.