گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەزڵوم کۆبانی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دڵنیایی پێداوین

2019.11.15 - 20:55
مەزڵوم کۆبانی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دڵنیایی پێداوین
ناس کورد- فەرماندەی گشتیی هەسەدە، دڵنیایی دەدات لە بەردەوامی پاڵشتی هاوپەیمانان بۆ پاراستنى دەستکەوتەکانیان. , ئەمشەو هەینی 15ی تشرینی دووەمی 2019، ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکیدا ڕایگەیاند: "زۆر سوپاسی هەوڵەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەین لەبارەى بەردەوامیدان بە ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و پاراستنى ناوچەکە و ئۆپراسیۆنەکانى پاککردنەوە". , کۆبانی لە نوسینەکەیدا سوپاسى هاوپەیمانی نێودەڵەتی بۆ شەڕى داعشیشی کردووە، بەوەى دڵنیاییانداوە داعش بەتەواوەتی تێکبشکێت، ئاماژەى بەوەشکردووە: "دڵنیایان کردینەوە کە دەستەکەوتەکانمان لە هێرش و هەڕەشەکانی وڵاتانی ناوچەکە دەپارێزن، هەروەها بڕیاری ئەوەیان داوە کە دەبێت سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە بپارێزرێت و ئاستی ئابوری ناوچەکەش بەرز دەکەنەوە". , ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ پێنجشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2019، شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەسەدە، سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا و هەڕەشەی شانە نوستوەکانی داعش لە سوریا کۆبوونەوە. , لەلایەکى دیکەشەوە هەر دوێنێ، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا 600 سەرباز و ئەندامی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەمێننەوە و ناوچەکە دەپارێزن لە هێرش و مەترسییەکانی دروستبوونەوەی داعش". , ,