گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەسە کوشتنى هاوڵاتییان

مافی ‌مرۆڤى پەرلەمان: عەبدولمەهدی بێ وەڵامە بەرامبەر پێشێلکاری هێزە ئەمنییەکان

2019.11.15 - 19:52
مافی ‌مرۆڤى پەرلەمان: عەبدولمەهدی بێ وەڵامە بەرامبەر پێشێلکاری هێزە ئەمنییەکان
ناس کورد- لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق ڕەخنە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگرێت و ئاماژە بەوەدەکات، وەڵامی ئەو پرسیارانەیان ناداتەوە کە لەبارەى گازى فرمێسکڕێژ و پێشێلکارییەکان ئاڕاستەیان کردووە. , ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی دووەمی 2019، ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندووە: "ئێمە وەک لیژنەی مافی مرۆڤ بە ئاشکرا، بە حکومەت و هێزە ئەمنییەکانمان وتوە بوەستن لە کوشتنی هاوڵاتییان". , ئەرشەد ساڵحی ئاماژەی بەوەکردووە: "لە لیژنەی پەرلەمانی عێراقەوە لە ڕۆژی 3ی تشرینی دوومەوە بە فەرمی پرسیارمان ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی کردووە، سەبارەت بە ئەو جۆرە گازەی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردەهێندرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداوینەتەوە". , بەگوێرەى زانیارییەکانى میدیا عێراقییەکان، هەر ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، بەهۆی توندووتیژی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران و بەکارهێنانى بۆمبى فرمێسکڕێژ، لە مەیدانی خەلانی و تەحریر لە ناوەڕاستی بەغداد، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون. , ,