گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڕفاندنى لیواکەى وەزارەتى ناوخۆ تۆمەتبار کراون

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى: فراکسیۆنێکی پەرلەمانی عێراق بە پاڵپشتى ئێران لە پشت کردەوەکانى ڕفاندنەوەن

2019.11.15 - 18:47
ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى: فراکسیۆنێکی پەرلەمانی عێراق بە پاڵپشتى ئێران لە پشت کردەوەکانى ڕفاندنەوەن
ناس کورد- ڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، فراکسیۆنێکی پەرلەمانی عێراق کە "سەر بە ئێرانە" بەرپرسیارن لە کردەوەکانی ڕفاندن لە عێراق. , ئەمڕۆ هەینی 5ى تشرینی دووەمی 2019، ڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەڕیتانی، لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە: "گروپێکی چەکداری پاڵپشتیکراو لە کردەوەیەکدا بەشێوەیەکی ئاشکرا و بە ڕۆژی ڕوناک لەناوەڕاستی بەغداد بەرپرسێکی باڵای عێراقیان بەناوی لیوا یاسر عەبدولجەبار ڕفاندووە، کە سەرۆکی پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە". , ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەو گروپە ڕفێنەرە سەر بە فراکسیۆنێکی گەورەی پەرلەمانی عێراقە، کە سەر بە ئێرانە و لەوێوە پاڵپشتی دەکرێن". , ئیندپێندتى بەڕیتانى باسیلەوەشکردووە: "بڕیاری ڕفاندنی لیواکەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، کاتێک دراوە کە ئەو لیوایە ڕەتی کردووەتەوە ژمارەیەک کەسی نەشیاو بکاتە بەرپرس لە پەیمانگاکەی کە پەیمانگایەکی گرنگی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقە". , ئەو چەکدارانەی کە لیوا عەبدولجەباریان رفاندووە، چەن ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆیان پێبوە و ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمارنەکراو بوە، لە شەقامی وەزیران کە شەقامێکی پڕ کامێرەی قەرەباڵغە بە بەرچاوی خەڵکەوە ئۆتۆمبێلەکەی لیوا عەبدولجەباریان وەستاندووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار، بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى ئیندپێندت بڵاوى کردوونەتەوە. , لەسەر هەمان دۆسییە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "سەرەکۆنەى ئەو کردەوە ناشرینە دەکەم و ئەوەی کراوە تاوانە و داواش لەڕفێنەرەکان دەکەم، دەستبەجێ و بێ مەرج ئەو لیوایە ئازاد بکەن و بەهەمان شێوە هەرکەسێکى تر کە ڕفێنراوە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت، بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنى تاوانباران و ڕفێنەرەکان دەزگا ئەمنیی و دادوەرییەکان کەوتوونەتە لێکۆڵینەوە و پشکنین". , ,