گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بریندار هەیە

هێزە ئەمنییەکان بە گازى فرمێسکڕێژ شەڕى خۆپیشاندەران دەکەن

2019.11.15 - 17:52
هێزە ئەمنییەکان بە گازى فرمێسکڕێژ شەڕى خۆپیشاندەران دەکەن
ناس کورد- پێکدادانى نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانەکانى تەحریر و خەلانى لە بەغداد بەردەوامییان هەیە و 30 خۆپیشاندەر بەهۆى گازی فرمێسکڕێژەوە بریندرا بوون. , میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گازى فرمێسكڕێژ ده‌هاوێژنه‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام خۆپیشاندەران پاشه‌كشە‌یان نه‌كردووە و چه‌ند دیوارێكى كۆنكرێتیان له ‌گۆڕه‌پانى خه‌لانی شكاندووە و له ‌ته‌حریره‌وه‌ چونه‌ ناو گۆڕه‌پانى خه‌لانی كه‌ لێكه‌وه‌ نزیكن. , ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوە، لە گۆڕەپانى خەلانى به‌هۆى گازى فرمێسكڕێژه‌وه،‌ زیاتر له‌ 30 خۆپیشانده‌ر توشى ته‌نگەنه‌فه‌سى بوون ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون. , گرژییەکانى ئەو دوو گۆڕەپانەى خۆپیشاندانەکان کە دەکەونە ناوەڕاستى بەغدادەوە، تا ئێستا بەردەوامییان هەیە و هیچ ئامارێک لەبارەى کوژرانەوە بڵاونەکراوەتەوە. , ,