گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپه‌یمانى فه‌تح: ‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ناکرێت و حكومه‌تیش هه‌ڵناوەشێتەوە

2019.11.15 - 16:58
هاوپه‌یمانى فه‌تح: ‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ناکرێت و حكومه‌تیش هه‌ڵناوەشێتەوە
ناس کورد- پاش داواكارییه‌كه‌ى ڕه‌وتى حیكمه‌ و په‌یامه‌كه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق، پەرله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، نه ‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامده‌درێت و نه‌ حكومه‌تیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. , عامر فایز، پەرله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح لە عێراق، به ‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه: "هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كه‌ هه‌ندێ سیاسى ئاژاوه‌چى داواى دەکەن، له‌میانى ڕوداوى خۆپیشاندانه‌كان به‌دینایه‌ت". , ئەو پەرلەمانتارەى فەتح ئەوەشى وتوە، كۆبوونه‌وه‌ نهێنییه‌كانى چه‌ند حیزبێكى سیاسى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت، سه‌ركه‌وتو نه‌بوون و حكومه‌تیش هه‌ر وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌. , باسى له‌وه‌ش كردووه‌، حیزبه‌كان ڕێكکه‌وتون له‌سه‌ر یاسایه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن و گۆڕینى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مواركردنى چه‌ند بڕگه‌یه‌كى ده‌ستور، ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ى مانگێكدا یاخود ساڵێك، هه‌ره‌وه‌ها وتیشی: "ده‌ركردنى یاسای خانه‌نشینى و دابه‌شكردنى زه‌وى و یاسای دامه‌زراندنى ده‌رچوه‌كان و ئه‌و ڕێكکه‌وتنانه‌ش جێبه‌جێده‌كرێن دواى كۆتاییهاتنى خۆپیشاندانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى سیاسى". , وته‌كانى سه‌ركرده‌كه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ هادى عامر سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات و به‌نزیك له‌ئێران ناوده‌برێت، پاش داواكارى به‌رپرسێكى باڵاى ڕه‌وتى حیكمه‌ و په‌یامەکەى سیستانی‌ هات، كه‌ حیكمه‌ داواى ده‌ستبه‌جێى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پەرله‌مانی عێراقى دەكرد، نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانیش ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، تا ئێستا هیچ داوا‌كارییه‌كى سه‌ره‌كى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێنه‌كراون‌. , ,