گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه‌ چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك له ‌ئێران سوتێندران

2019.11.15 - 16:08
ڤیدیۆ؛ به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه‌ چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك له ‌ئێران سوتێندران
ناس کورد- بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزینەوە، لە چەند شاڕێکى ئێران هاوڵاتییان ئاگریان لە چەند بەنزینخانەیەک بەردا، کاربەدەستانیش ڕەتى دەکەنەوە. , پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێران بڕیاریدا ڕێژه‌ى به‌نزینى مانگانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ و نرخى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ له‌ هەزار و 500 تمەنەوە بەرزکراوەتەوە بۆ سێ هه‌زار تمه‌ن، لەگەڵ زیادکردنى نرخى جۆرەکانى دیکەى بەنزین، ئەوەش ناڕه‌زایه‌تى زۆرى خه‌ڵكى لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیە‌وه‌ له ‌چه‌ند شارێكى ئەو وڵاتە هاوڵاتییان چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كیان سوتاند. , وێڕاى ئەوەى بە بەڵگەى ڤیدیۆیی سوتانى بەنزینخانەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، بەڵام به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌میدیاى وڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌، هیچ ڕوداوێكى ئاگرتێبه‌ردانى به‌نزینخانه‌كان ڕویاننه‌داوه‌ و ئه‌وه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه‌ بۆ سوكایه‌تیكردنە به ‌خه‌ڵكی‌ و دروستكردنى دڵه‌ڕاوكێیه‌. , چالاكوانانى ئێران له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ گرته‌ى ڤیدیۆى ناڕه‌زایه‌تى و ساتى سوتاندنى به‌نزینخانه‌كانیان بڵاوكردوەتەوە، یه‌كێك لەو ‌چالاكوانانە له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یەکەى ڤیدیۆنوسیویەتى: "ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامى گرانكردنى به‌نزین له ‌شارى ئه‌هواز". https://twitter.com/i/status/1195231887758725120 https://twitter.com/i/status/1195102435368472577 https://twitter.com/i/status/1195100967848620032