گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕه‌وتى حیكمه داواى هەڵوەشاندنەوەى په‌رله‌مان دەکات هەڵبژاردنى پێشوەخت بکرێت ‌

2019.11.15 - 14:18
ڕه‌وتى حیكمه داواى هەڵوەشاندنەوەى په‌رله‌مان دەکات  هەڵبژاردنى پێشوەخت بکرێت  ‌
  ناس کورد- به‌رپرسى نوسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى عێراق داواى لە پەرلەمانى عێراق بەپەلە خۆى هەڵبوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنێکى نوێى پێشوەختە، ئەنجام بدرێت. . سه‌ڵاح عه‌رباوى به‌رپرسى نوسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى عێراق له ‌تویتێكیدا كه‌ له‌هه‌ژمار‌ى خۆى  لەتویتەر به‌چه‌ند خوله‌كێك له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى عەلى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعەکان بڵاوى کردەوە رایگەیاند :"ئێستا و مه‌یخه‌نه‌ سبه‌ى، پێویسته‌ په‌رله‌مان بڕوات و خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ ئه‌نجامبدرێت". . به‌رپرسه‌كه‌ى ڕه‌وتى حیكمه‌ ئاماژەى بەوە کرد "پێویسته سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێکه‌ر بمێنێته‌وه‌ و ئه‌و هێزانه‌شى چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رده‌وه‌ جێگه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن بۆ هێزى نوێ". . وته‌كانى به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى ڕه‌وتى حیكمه‌ چه‌ند خوله‌كێك له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق هات كه‌ ڕایگه‌یاند "تا ئێستا هیچ داوكارییه‌كى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ كه‌ جێى بایه‌خ بێت". .