گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

  40ساڵیش بخایەنێت لێرە بەردەوام دەبین

خۆپیشاندەرانی گۆرەپانی تەحریر هەینی خۆڕاگری یان ڕاگەیاند

2019.11.15 - 13:10
خۆپیشاندەرانی گۆرەپانی تەحریر  هەینی خۆڕاگری یان ڕاگەیاند
  ناس کورد- بە بەرزکردنەوەی هوتافی "هەینی خۆڕاگری" خۆپیشاندەران لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق بەردەوامن لە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان، دەشڵێن "بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتی دەربڕین ئەگەر 40 ساڵیش بخایەنێت". . لەگەڵ ڕاگەیاندنی"هەینی خۆڕاگری" لەلایەن ئاپۆڕای  خۆپیشاندەرانەوە لە گۆڕەپانی تەحریر، لە شەوی ڕابردووەوە تا  بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) 4 خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژراوون و لە شاری نەجەفیش خۆپیشاندانەکان بەرەو ئاقاری مانگرتنی گشتی ئاڕاستە دەکرێت. . بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەگەڵ هەڵهاتنی خۆری بەیانی ئەمڕۆ (هەینی، 15ی تشرینی دووەمی 2019)  ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران ڕوویان کردە  گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا وشارەکانی دیکەی عێراق. . ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەشکرد، خۆپیشاندەران بە پۆشاکی خوێناوی و تۆزاوییەوە ریزیان بەرانبەر هێزە ئەمنییەکان بەستووە و دروشمی ڕووخاندنی حكومەت دەڵێنەوە. . هاوكات خۆپیشاندەرێكی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر بە ڕۆیتەرزی وتووە "هەموومان گەنجین هیچمان نییە، هیچ وەزیفە و کارو مووچەیەكمان نییە، بەرپرسەکانیش هەموو سەرەوت و سامانی ئەم وڵاتەیان دزیوە بۆیە لێرە ناڕۆین تەنانەت ئەگەر 40 ساڵیش بەردەوام بین". . لە ماوەی هەفتەكانی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لە عێراق زیاتر لە 300 كەس كوژران و بە هەزاران خۆپیشاندەری دیكەش بریندار بوون، سەرەڕای ڕاگەیاندنی هەندێك چاكسازی لەلایەن حكومەتەوە، خۆپیشاندەران بڕیاریانداوە بەردەوام بن تاوەكو بەتەواوی حكومەت دەستووری وڵات دەگۆڕێت و یاسای هەڵبژاردنی نوێ‌ پەسەند دەكرێت و كۆمسیۆنی نوێ‌ هەڵدەبژێردرێت. .