گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى دەکرێت پلەکانی گەرما لە هەرێم بۆ ژێر پلەی سفری سەدی دابەزێت

2019.11.15 - 12:47
پێشبینى دەکرێت پلەکانی گەرما لە هەرێم بۆ ژێر پلەی سفری سەدی دابەزێت
ناس کورد- کەشناسێکی دیارى عێراقی، پێشبینی ئەوە دەکات لە هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق دابەزینێکی زۆر تۆمار بکات، لە هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما بچێتە ژێر پلەی سفری سەدییەوە. . ئەمڕۆ (هەینی،15 ی تشرینی دووەمی 2019)، سادق عەتییە، شارەزای دیارى عێراقی لە بواری کەشناسی، لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێکی بڵاوکردەوە نوسیویەتی :"بەهۆی نزیکبوونەوەی شەپۆلێکی"سیبیری"سارد لە ئاسمانەکانی عێراق پلەکانی گەرما لەڕۆژانی داهاتوودا دابەزینێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت". . وتیشی :"پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست دەکەن بە دابەزین ئەوەش بەهۆی ئەو شەپۆلە ساردە سیبیرییەوە کە زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە بە تایبەتی شارەکانی خۆرئاوای عێراق کە ئەگەری هەیە لەو ناوچانەدا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە زوقم دروست ببێت". . عەتییە ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەزینێکی زۆر تۆمار دەکەن و ئەگەری هەیە پلەکانی گەرما بگاتە ژێر پلەی سفری سەدیەوە. . هاوکات هەر لەو بارەیەوە، واسق سەلامی، کەشناسی عێراقی، ئەمڕۆ هەینی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک روونیکردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ کەشی عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو شەپۆلە سیبیرییەوە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوری چڕ لە ئاسمانەکانی عێراقدا بە تایبەتی لەناوچەکانی باشور و خۆرئاوا، ئاماژەی بەوەشکردووە کاریگەری ئەو شەپۆلە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوودا زۆر توندتر دەبێت و بەهۆیەوە بارانبارینێکی زۆر ناوچەکانی باشور و خۆرئاوای عێراق دەگرێتەوە". .