گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا لەبارەى دامەزراندنى بنکەیەکى ئاسمانى روسیا لە فڕۆکەخانەى قامیشلۆ هاتە دەنگ

2019.11.15 - 09:13
ئەمریکا لەبارەى دامەزراندنى بنکەیەکى ئاسمانى روسیا لە فڕۆکەخانەى قامیشلۆ هاتە دەنگ
ناس کورد- بەرپرسێکى سەربازى ئەمریکا لەبارەى راگەیەندراوێکى وڵاتى سوریا بە دامەزراندنى بنکەیەکى ئاسمانى ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەى شارى قامیشلۆ باکورى رۆژهەڵاتى سوریا هاتە دەنگ و رایگەیاند "ئەمریکا ئاگادارى دانانى بنکە ئاسمانییەکەى روسیایە". . لێدوانەکەى ئەو بەرپرسە سەربازییەى ئەمریکا دواى ئەوە هات کە کەناڵى (زفیزدا)ى سەر بە وەزارەتى بەرگرى روسیا گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و دامەزراندنى بنکە ئاسمانییەکەى روسیاى لە فڕۆکەخانەى شارى قامیشلۆ، ئاشکرا کرد. . بەرپرسە سەربازییەکەى ئەمریکا بە مەرجى ناونەهێنانى بە ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرزى وتووە "ئەمریکا ئاگادارى دامەزراندنى ئەو بنکە ئاسمانییەى روسیایە". . وتوشیەتى "ئەمریکا سورە لەسەر مانەوەى بەشێک لە هێزەکانى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و هەروەها بەردەوام دەبێت لە راوەدوونانى چەکدارەکانى داعش". . جەختیشى کردەوە "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگى سەربازى لەگەڵ روسیا و نایەوێت هیچ جۆرە بەرکەوتنێک لەنێوان هێزەکانى ئەمریکا و روسیا لە سوریا رووبدات".   .