گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە چالاکییەکانى 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕڤانانی بڵاوکردەوە

2019.11.14 - 22:16
هەسەدە چالاکییەکانى 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕڤانانی بڵاوکردەوە
ناس کورد- هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرخۆدانی 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕڤانانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە عەین عیسا و تەلتەمەڕ و چەند گوندێکی دیکە ڕووبەڕووی چەندین هێرشی توندی میلیشیاکانی تورکیا بوونەتەوە و وەڵامی توندیان داونەتەوە، لەو هێرشانەشدا چوار هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون. . لە ڕاگەیەندراوێکدا هەسەدە، ئاماژەى بەوە کردووە "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، میلیشیاکانی تورکیا چەندین هێرشی قورسیان لە ڕێگەی موشەک و چەکی قورسەوە ئەنجامداوە و گوندەکانی عەین عیسا و تەلتەمەر و چەند گوندێکی دیکەیان بۆردومان کردووە". . هەسەدە، روونیکردۆتەوە، شەڕڤانەکانیان وەڵامی توندی ئەو هێرشانەی میلیشیاکانی تورکیایان داوەتەوە و ڕیگەیان نەداوە پێشڕەوی بکەن. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە، بەهۆی بۆردومانەکانەوە لە تەلتەمەر چوار هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون و 14ی دیکەش برینداربوون. . هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، تورکیا ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی بە ئامانج گرتووە کە ویستویەتی بریندارەکان ڕزگار بکات، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە و شۆفێرەکەشی شەهید بووە. .