گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌رۆك وه‌زیران ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ى توند كراوه‌ته‌وه‌

ئه‌وه‌ى نوسینگه‌ى عه‌بدولمه‌هه‌دى شاردیه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا ئاشكراى كرد

2019.11.14 - 21:52
ئه‌وه‌ى نوسینگه‌ى عه‌بدولمه‌هه‌دى شاردیه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا ئاشكراى كرد
ناس کورد- دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى گفتوگۆیه‌كى نێوان دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپا و عه‌بدولمه‌هدی کە نووسینگەکەى وا بڵاوى کردەوە "وڵاتانى ئه‌وروپا پشتیوانى خۆیان بۆ هاریكارى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى داعش و كارى هاوبه‌ش ده‌ربڕیوه"‌، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا هاته‌ دەنگ و ده‌ڵێت ڕه‌خنه‌ى توند ئاڕاسته‌ى عه‌بدولمه‌هدى كراوه‌. . ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، 14ى تشرینى دووەمى 2019)، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژەى بەوە کرد "كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى نێوان دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپا له‌سه‌ر داواى عه‌بدولمه‌هدى بووه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م باڵیۆزانى ئه‌وروپا نیگه‌رانى و ڕه‌خنه‌ى خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق و توندوتیژیه‌كانى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌دژى خۆپیشانده‌رانى مه‌ده‌نیى گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران. . باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپادا ڕه‌خنه‌ى توند له‌دۆخى كۆت و به‌ندكردنى ئازادى ڕۆژنامه‌وانیى و ڕاگرتنى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت گه‌یه‌نراوه‌ته‌ عه‌بدولمه‌هدى، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو پێشێلكردنى مافەکانى مرۆڤ ناوبانگى عێراق وه‌كو وڵاتێكى دیموكراتى و هاوبه‌شێكى كاراى ئه‌وروپا له‌ناوچه‌كه‌ له‌كه‌دار ده‌كات. . ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا له‌ گفتوگۆیه‌كى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ عێراقدا بەبا‌یەخه‌وه‌ ده‌ڕوانێت به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ى ڕێزگرتن بێت له‌مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كانى بیروڕا. .