گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاوە محەمەد لەبارەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

2019.11.14 - 21:13
کاوە محەمەد لەبارەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ناس کورد- کاوە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی خۆی لە بەرنامەیەکدا کە گفتوگۆ لەگەڵ هاوڵاتییەکدا دەکات، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات "هەرچی زووە ئەو گرتە ڤیدیۆییە بسڕنەوە". . لە ڕونکردنەوەیەکدا کاوە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:"ماوەیەکە لەڕێی چەند پەیج و پێگەیەکی فەیسبووک و ئینستاگرام-ەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە بەرنامەی (ھاووڵاتی و دەسەڵات)ی کەناڵی NRT دووبارە گەرم کراوەتەوە کە تێیدا بەندە میوانداری کرابوو، کە بەداخەوە گرتەکە بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاو بڵاودەکرێتەوە و سەرەنجام ناوزڕاندن و شێواندنی وێنەی ھاونشتیمانییەکی بەڕێزی لێکەوتووەتەوە". . کاوە محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد :"بەندە وەکو میوانی بەرنامەکە لێرەوە بە ھەموو شێوەیەک ئەو جۆرە کارانە بە نەشیاو و دژ بە ئامانجێکی سەرەکی خۆم و بەرنامەکەی دەزانم کە بریتییە لە دەربڕینی ئازادانەی هاونیشتیمانیان". . ئەو پەرلەمانتارە داواشیکردووە، خاوەنی ئەو پەیج و ئەکاوەنتانە ھەرچی زووە بوەستن لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە کارانە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بسڕدرێتەوە و چیتر نەبنە ھۆکاری ئەزێتدانی دەروون و تێکدانی ئارامی ژیانی کۆمەڵایەتی ھیچ کەس و خانەوادەیەک تەنھا لە پێناو چەند لایک و کۆمێنتێکی بێ بەھا. .