گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەهید و برینداری لێکەوتەوە

هەسەدە: تورکیا بۆردومانی قورسی تەلتەمەر دەکات و هاووڵاتیان بە ئامانج دەگرێت

2019.11.14 - 19:57
هەسەدە: تورکیا بۆردومانی قورسی تەلتەمەر دەکات و هاووڵاتیان بە ئامانج دەگرێت
ناس کورد- هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە تەلتەمەر هێرشی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر هاووڵاتیانی سڤیل و بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆوە چوار کەس شەهید بوون. . لە ڕاگەیەندراوێکدا (هەسەدە) ئاماژەى بەوە کرد "پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر شارۆچکەى تەلتەمەر و گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەستپێکردووە، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کریستیانن. . هەسەدە روونیکردۆتەوە، بۆردومانەکانی تورکیا ڕاستەوخۆ ئامانجگرتنە لە هاووڵاتیانی سڤیل و بەو هۆیەوە تائێستا چوار کەس شەهید بوون و ژمارەیەکیش برینداربوون. . هاوکات بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، تورکیا تائێستاش بە موشەک و چەکی قورس بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکات. . ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە)لە کۆبوونەوەی نێوان و ترەمپ و ئەردۆگان، ترەمپ ڕایگەیاند "تورکیا پابەندی ئاگربەست بووە". .