گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆیته‌رز: لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌نه‌خشه ڕێگاكه‌ى قاسمى سوله‌یمانى بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕازى بوون

2019.11.14 - 19:19
ڕۆیته‌رز: لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌نه‌خشه ڕێگاكه‌ى قاسمى سوله‌یمانى بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕازى بوون
ناس کورد- ئاژانسى ڕۆیته‌رز له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادارى عێراقه‌وه‌ ئاشكراى كرد "زۆربه‌ى حزبه‌ عێراقیه‌كان به‌كورده‌كانیشه‌وه‌ به‌نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌ى قاسمى سوله‌یمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودس بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ له‌ساڵى داهاتوو، قایل بوون". . سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ى كه‌ قاسم سوله‌یمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێران دایڕشتووه‌ زۆربه‌ى حزبه‌كانى عێراق به‌ڕه‌وتى سه‌در و ژماره‌یه‌ك له‌حزبه‌ سونیه‌كان و كورده‌وه‌ پشتیوانى كراوه‌. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، فه‌رمانێكى نوێتر دراوه‌ به‌به‌رپرسانى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ ته‌نها ڕێگه‌ بدرێت خۆپیشانده‌ران بچنه‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر و دواتر هه‌موو ده‌روازه‌ و شوێنه‌كانى تریان لێ دابخرێت و بۆ دابه‌زینى وره‌یان به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستگیر بكرێن. . دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند لایه‌نێك له‌وانه‌ سه‌درییه‌كان له‌ پشتیوانى داواكارى خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت كشانه‌وه‌ و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانى عێراق به‌سه‌ر په‌رشتى قاسم سوله‌یمانى، به‌ڕێوه‌چوو لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه‌ ڕێكکه‌وتن بۆ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق. .