گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کاڵچیۆ مێرکاتۆ: پێدەچێت ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە مەدرید و لەگەڵ یۆڤانتۆس بەردەوام نەبێت

2019.11.14 - 17:31
کاڵچیۆ مێرکاتۆ: پێدەچێت ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە مەدرید و لەگەڵ یۆڤانتۆس بەردەوام نەبێت
ناس کورد- پاش ئەو کێشانەی لە هەفتەی ڕابردوودا لەنێوان ڕۆناڵدۆ و ماوریسیۆ ساری و یۆڤانتۆسدا دروست بوو، یانە ئیتاڵییەکە ڕەتیکردەوە بەنیازبن دەستبەرداری هێرشبەرە پرتوگالییەکە ببن، بەڵام ماڵپەڕێکی گەورەی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید. . دوای ئەوەی لە دوو یاری ڕابردوودا ساریی ڕاهێنەر ڕۆناڵدۆی دانیشاند، ئەوەش ڕۆناڵدۆی توڕە کرد و لە یاری میلان ڕاستەوخۆ یاریگای جێهێشت و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. . لەوبارەیەوە بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس ڕەتیکردووەتەوە بیانەوێت دەستبەرداری ڕۆناڵدۆ بن و ئاماژە بەوەکراوە، ڕۆناڵدۆ تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە یۆڤانتۆس دەمێنێتەوە. . لەبەرامبەردا، پێگەی کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، پەیوەندی نێوان ڕۆناڵدۆ و ساری ڕاهێنەر گەیشتوەتە ڕێگایەکی داخراو و ئەگەری زۆر هەیە جارێکی دیکە ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید، بە تایبەتی دوای گەڕانەوەی زێدان بۆ ریال مەدرید. . ئەو ڕووداوانە و کاردانەوەکانی رۆناڵدۆ لەکاتی دانیشاندنیدا ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆری کردووەتەوە، تەنانەت هاندەرانی یۆڤانتۆسیش پشتگیری ناکەن. . هەرچەندە گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، بەڵام ئیدارەى یۆڤانتۆس تا ئێستا هیچ هەولێکی بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستەکە نەداوە، بۆیە ئەوەش لەلایەن ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیاوە لێکدانەوەی ئەوەی بۆ دەکرێت کە ساڵی داهاتوو ڕۆناڵدۆ یانەکە جێبهێڵێت. .