گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانى عێراق لەسەر ڕفاندنى لیوایەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق هاتە دەنگ

2019.11.14 - 17:14
سەرۆکوەزیرانى عێراق لەسەر ڕفاندنى لیوایەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق هاتە دەنگ
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى زۆربوونى دیاردەى ڕفاندن لەشارى بەغدا بەگشتى و بەتایبەتى ڕفاندنى لیوایەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، بڵاوکردەوە. . عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات دیاردەى ڕفاندن بەناوى دامەزراوەکانى دەوڵەتەوە زیادى کردووە . . لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، رۆژى 12ى تشرینى دووەمى 2019 بەرۆژى روناک و لەناوچەى چادرییە لە شارى بەغدا لیوا دکتۆر یاسر عەبدولجەبار، بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگەى باڵاى پەرەپێدانى ئاسایش و کارگێڕى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکى نادیار براوە. . لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق جگە لەوەى سەرکۆنەى ئەو کردەوانە دەکات، هەروەها ئەو کارانە بە تاوان ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات "یاسا سزای بۆ داناوە". . داواش لەڕفێنەرەکان دەکات دەستبەجێ و بێ مەرج ئەو لیوایە ئازاد بکەن و بەهەمان شێوە هەرکەسێکى تر کە ڕفێنراوە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت. . لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنى تاوانباران و ڕفێنەرەکان دەزگا ئەمنیی و دادوەرییەکان کەوتوونەتە لێکۆڵینەوە و پشکنین. . هۆشداریشیدایە ئەو لایەنانەى ئەو کارانە دەکەن و بەڵێنى سزاگەیاندنیان دەدات لە هەر بەرپرسیارێتى و ئاستێکدا بن. .