گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانی کوەیت دەستی لەکارکێشایەوە

2019.11.14 - 16:31
سەرۆکوەزیرانی کوەیت دەستی لەکارکێشایەوە
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانی کوەیت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ئەمیری وڵاتەکەی کرد، لە نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەیدا دەڵێت، "دەسەڵاتی خاوەن کۆمپانیاکان زۆر بەهێزترن لە دادوەری". . ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2019، جابر موبارەک، سەرۆکوەزیرانی کوەیت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەباح ئەحمەد سەباح ئەمیری کوەیت کرد، تاریق مەزرم، وتەبێژی فەرمی حکومەت دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەى ڕاگەیاند. . دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆکوەزیرانى کوەیت لەدوای ئەوە دێت، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەردوو وەزیری کار و کاروباری دانیشتوان لە حکومەتی کوەیت دەستییانلەکارکێشایەوە. . لە وتەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا، جەنان بوشەهری، وەزیری کاروباری دانیشتوان ڕایگەیاند: "دەمەوێت لەپێش چاوی هەموو میدیاکاندا بڵێم، بەداخەوە دەسەڵاتی خاوەن کۆمپانیاکان زۆر بەهێزترە لە دادوەری، بۆیە ناتوانم بەوشێوەیە لەکارەکەم بەردوام بم و دەستلەکاردەکێشمەوە". . لە هەفتەی ڕابردووشدا بەهۆی بوونی "گەندەڵی و شەفاف نەبوونی داهاتی حکومەت و قۆرخکاری بازاڕەوە" خۆپیشاندان لە پایتەختی کوەیت بەڕێوەچو، کە تیایدا خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوەیی کوەیتیان دەکرد. .