گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نوێنه‌رى هه‌رێم له ‌به‌غداد بۆ ناس كورد: گۆڕانكارییە‌ وە‌زارییه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیره‌ كورده‌كان ناگرێته‌وه‌

2019.11.14 - 14:01
نوێنه‌رى هه‌رێم له ‌به‌غداد بۆ ناس كورد: گۆڕانكارییە‌ وە‌زارییه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیره‌ كورده‌كان ناگرێته‌وه‌
ناس کورد- نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد، ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى بۆ چاكسازى، وه‌زیره‌ كورده‌كان بگرێته‌وه‌، ده‌شڵێت، قبوڵناكه‌ن بێ بیانوى قایلكه‌ر ده‌ست بۆ گۆڕینى وه‌زیره‌ كورده‌كان ببرێت. , لەبارەى پلانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ گۆڕینى سەرجەم وەزیرەکانى کابینەکەى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووەمى 2019، فارس عیسا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد تایبه‌ت به ‌ناس كوردى وت: "هه‌وڵى له‌و شێوه‌یه‌ له ‌ئارادا نییه،‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك گۆڕانكارى سنوردار له ‌كابینه‌كه‌یدا بكات، ئه‌وه‌ش مافى خۆیه‌تى به‌تایبه‌ت ئه‌و وه‌زیرانه‌ى كه‌ تێبینى و ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر بێت، یاخود حیزبه‌كه‌ى به‌دڵى نه‌بێت و داواى گۆڕینى بكات، به‌ڵام گۆڕینى هه‌موو وه‌زیره‌كانى كاببینه‌كه‌ى؟، شتى وه‌هاى پێناكرێت". , نوێنەرەکەى حکومەتى هەرێم لە بەغداد وتیشی: "ئێمه‌ ڕازى نابین وه‌زیره‌ كورده‌كان بگۆڕدرێن، به‌ڵام به‌پێى هه‌ڵسه‌نگانده‌كان هه‌رسێ وه‌زیره‌ كورده‌كه‌ كاره‌كانیان له ‌هه‌موو وه‌زیره‌كانى ترى كابینه‌كه‌ى باشتره"‌. , پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ‌به‌غدادەوە، ئه‌وه‌ى بۆ ناس کورد ئاشكراكرد، عادل عەبدولمەهدى بەنیازە سەرجەم وەزیرەکانى کابینەکەى بگۆڕێت، وتیشی، لەو پلانەیدا چاره‌نوسى وه‌زیره‌ كورده‌كان نادیارە. , فارس عیسا ئەوەشى خستەڕو، له ‌هیچ دانیشتنێكى فه‌رمى و نافه‌رمیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ داواكارییه‌كى له‌و جۆره‌ى نه‌خستوه‌ته‌ به‌رده‌م كورد بۆ گۆڕینى وه‌زیره‌كان، ئاماژەى بەوەشکرد: "گۆڕینى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى، خواستى چه‌ند لایه‌نێكى دیاریكراوى عێراقه‌، وه‌ك چۆن ژماره‌یه‌كى تریشیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى دیكه‌ن بوون". , ,