گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی بازرگانی ئێران: گەیشتنمان بە سوریا لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە باشترین ڕێگایە

2019.11.14 - 11:11
وەزارەتی بازرگانی ئێران: گەیشتنمان بە سوریا لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە باشترین ڕێگایە
ناس کورد- سەرۆکی دەستەى بازرگانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و کانەکانی ئێران ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادیان لەگەڵ سوریا هەیە و هەرێمی کوردستانیش باشترین ڕێگایە بۆ سەرکەوتنی ئەو بازرگانییە لەگەڵ دیمەشق. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2019، حەمید زادبوم، سەرۆکی دەستەکە لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگای کوردستان وتی، "بەهۆی باشبوونی دۆخەکە و ڕێککەوتنمان لەگەڵ سوریا، پشکی زۆرمان دەبێت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ سوریا." . وتیشی، "نابێت بازاڕە گەورەکان پشتگوێ بخەین بۆ هەناردەکردن و بازرگانی، هەرچەندە ڕێگای ئاوی زۆر دورە بەڵام هەوڵ دەدەین لەڕێگەی سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بگەینە سوریا کە ئەوەش باشترین ڕێڕەوە بۆ بازرگانییەکەمان." . لەبارەى بازرگانی لەگەڵ عێراقدا، حەمید زادبوم وتی، "قەبارەى بازرگانیمان لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە 25%، هاوکات زیادبوونی هاوردەکردنی شتومەکی عێراقیی لەلایەن ئێرانەوە لە شەش مانگی ڕابردوودا بەڵگەی تەواوە لەسەر گەشەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات." . ئاماژەى بەوەشکرد، "حکومەتى عێراقی هیچ باجێکی تایبەت لەسەر بازرگانی و کاڵای ئێرانی دانانێت و باجدانانیش لەسەر شتومەک تەنها کاڵای ئێرانی ناگرێتەوە بەڵکو ڕێکارێکی گشتییە." .