گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مورسی بە بەرچاوى هەموانەوە و لە هۆڵى دادگایی مرد نەک هۆکارێکى تر

میسڕ لەبارەى مردنى محەمەد مورسییەوە ڕەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت

2019.11.14 - 10:05
میسڕ لەبارەى مردنى محەمەد مورسییەوە ڕەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت
ناس کورد- وەزیرى کاروبارى پەرلەمانى لە میسڕ، ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە لەبارەى مردنى محەمەد مورسی سەرکردەى پێشوى ئیخوانەوە دەڵێن "تیرۆرکراوە بە ڕەزامەندى دەوڵەت". , عومەر مەڕوان، وەزیرى کاروبارى پەرلەمانى میسڕ، بە فرانس پرێسى ڕاگەیاندووە: "سەرۆکى پێشوى میسڕ محەمەد مورسی، لە هۆڵى دادگا و لەپێش چاوى ئامادەبواندا مرد، نەک هۆکارێکى تر". , لەبارەى ڕاپۆرتى هەندێک لە شارەزایانى نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە گومانەوە باسیان لە مردنەکەى مورسی کردووە، وەزیرەکەى میسڕ ڕەخنەى توندى گرت و ئاماژەى بەوەکرد، ئەنیس کالامار پێچەوانەى ڕێساکانى نەتەوەیەکگرتووەکان کارى کردووە، وتیشی: "کالامار ئەو داواى لە کاربەدەستانى میسڕ کرد، لەبارەى بارودۆخى دەستگیرکردنى مورسی وردەکارى پێبدرێت، 60 ڕۆژیشی دیاریکرد بۆ وەڵامدانەوەى، بەڵام بەبێ ئەوەى چاوەڕێ زانیارى دروست بکات، ڕاپۆرتەکەى بڵاوکردەوە". , ئەو وەزیرەى میسڕ ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان گوێ لە شایەتحاڵەکان دەگرن لەبارەى ئەوەى ڕودەدات، هەروەها چاوەڕوانى دەرئەنجامە هونەرییەکان دەکەن، کاربەدەستیانیش هەموو دەرئەنجامەکان وەک خۆى بڵاودەکەنەوە. , لە ماوەکانى ڕابردوودا، لەپاش مردنى محەمەد مورسی، ئەنیس کالامار و چەند شارەزایەکى تر کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان کاردەکەن، ڕایانگەیاند، لەماوەى ئەو پێنج ساڵەدا مورسی لە بارودۆخێکى زۆر سەختدا زیندانکراوە، باسیشیان لەوە کردووە، پێدەچێت مردنەکەشى پەیوەندی بە "تیرۆرکردنییەوە هەبێت بە ڕەزامەندى دەوڵەت". , ,